ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كار كردن‌دا، ٨ كرێكار له شاره‌كانی تاران، لارستان، قوم و كاشان تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوونه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی گاز گرتووی له شوێنی كاره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه و هاوكات دوو كرێكاری به‌شی پاكوخاوێن كردنه‌وه‌یش به‌هۆی ئاگرتێبه‌ربوون له شوێنی كاره‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها كرێكارێكی كارخانه‌ی “سیمان سفیدی” لارستان كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو تووشی ڕووداوی كار بوویه‌وه، پاش مانه‌وه‌ی زیاتر له حه‌وت ڕۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی به‌فرانبار به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه چوار كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی لارستان به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری شیراز كرابوون. له شاری كاشانیش كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره كرا.