ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردندا، ٢٣ كرێكار له شاره‌كانی كرماشان، شه‌بسته‌ر، هه‌شتگرد، باخه‌رز، ماهده‌شت، لاهیجان و خوڕه‌م ئاباد، له كاتی كار كردن‌دا تووشی ڕووداوی كار بوونه‌ته‌وه، كه به‌گشتی به‌و هۆیه‌وه ١٩ كرێكار بریندار و ٤ كرێكاریش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كارگێڕ له شاری “خوڕه‌م ئاباد” له كاتی كار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستداوه. له ڕووداوی دووهه‌م، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئه‌نبارێكی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئارایشی و بێهداشتی له ناوچه‌ی “مه‌ردئاباد”ی ماهده‌شت، ١٦ كرێكار بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا دوو كرێكاری بیرهه‌ڵكه‌ن له كاتی كار له بیرێكی نیوه‌كاره‌دا له شاری “باخه‌رز” به‌هۆی كه‌وتنه ناو بیری ئاوه‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوون و له شاری كرماشانیش كرێكارێكی بیناسازی له كاتی كار له خانوویه‌كدغا له ته‌به‌قه‌ی حه‌وت ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. له شاری لاهیجانیش كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار كردن له ئاسانسۆڕێكدا تووشی رووداوی كار ده‌بێته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار كردن له یه‌كێك له شێركه‌ته‌كانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی هه‌شتگرد، له به‌رزایی ١٢ مه‌تری ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌س