به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، كاژێر هه‌شت و نیوی شه‌وی شه‌ممه به‌هۆی ئاگرتێبه‌ربوونی بینایه‌كی ٩ ته‌به‌قه له بلواری “زه‌فه‌ری جنوبی” شاری كرماشان به‌داخه‌وه ٢ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنی خێرا ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره كراون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ته‌ندرووستی به‌شێكی زۆر له بریندارانی ئه‌و ڕووداوه جێگیره و له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی “محه‌مه‌د كرماشانی” ، “ئیمام ڕه‌زا” و “خۆمه‌ینی” چاره‌سه‌ری برینه‌كانیان بۆ كراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه دوو كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و بینایه له ئاگره‌كه‌دا به‌ته‌واوه‌تی سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه، شایانی باسه له‌و ڕووداوه‌دا زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و بینایه كه‌وتووه و لانیكه‌م هه‌شت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش به‌ته‌واوه‌تی سووتاون