ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردندا، سێ كرێكار له شاره‌كانی كاشان، فه‌ردیس و شاره‌كی سه‌نعه‌تی “نه‌ی-ڕیز”ی ئۆستانی فارس تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه و له ئاكامدا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا كرێكارێكی ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن له كاشان له كاتی كاركردندا له به‌رزایی ١٢ مه‌تری ده‌كه‌وێته ناو ئاسانسۆری باڵاخانه‌یه‌ك و له ڕووداوی دووهه‌مدا كرێكارێكی بیناسازی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی ڕووخانی دیواری ماڵێك به‌سه‌ریدا به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و هه‌روه‌ها له ڕووداوه‌كه‌ی دیكه‌دا كرێكارێكی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان له شاره‌كه‌ی به‌ردی “نه‌ی-ڕیز” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێكی ٣٠ تۆنی گیانی له‌ده‌ستداوه.