ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو كرێكاری شێركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له كاتی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌دا تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له كاتی چاككردنه‌وه‌ی ئامێری میكسه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن، كه له ئاكامدا كرێكارێك به ناوی “جماڵ سه‌عدی” به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به ناوی “كه‌ریم تهوهكۆڵ” به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره.