شەوی یەکشەممە ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی سنووری حاجی عومران و لە شوێنێک بە ناوی “شینکێ” سەر بە شاری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار به‌ناوی “محەمەدخالید عەبدوڵڵازاده” به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان “محەمەد خالید عەبدوڵڵازاده” باوکی دوو منداڵ بووە و هەتا ئێستا تەرمەکەی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، چوار كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “حسام عه‌باسی، عادل محه‌ممه‌دی، ناسێح و سه‌باح مه‌حموودی” به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ڕێگای ڕه‌وانسه‌ر- پاوه ، به‌سه‌ختی برێندار بوون و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزپشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران .