به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له شاری كرماشان چوار هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆی پێكدادانی مۆتۆر سیكلێتێك له‌گه‌ڵ ماشینێكی سه‌واری له كرماشان له بلواری جانبازان له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی “سینا”ی ئه‌مشاره، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربووه. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ، ٣٤ كه‌س له ناوی شاری كرماشان به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.