ڕۆژی شەممە ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری چالدێران، کۆڵبەرێک گیانی له‌ده‌ستدا و ٦ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە گیانی لەدەست داوە “عەلی” خەڵکی ئاوایی “عیساگوڵ” ڕاگەیەندراوە. هه‌روه‌ها له‌م هێرشه‌دا، ٦ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ناسنامەی ٤ کەسیان بە ناوەکانی “مەحموود میرزایی، ئازاد یاستار، یووسف مەحموود عەلەم هولی و ئومید عەلەم هولی” ئاشكرا بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوای ماوه‌یه‌ك كۆڵبه‌ره برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری چالدێران كراون.