کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٦ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

کشته و زخمی شدن 6کارگر در شهرهای

کشته و زخمی شدن 6کارگر در شهرهای

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی “خواف، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و ئۆستانی ئه‌لبۆرز”، لانیكه‌م ٦ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، سێ مه‌عده‌نچی له‌ شاری خواف به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز برینداربوون و گوازتراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌، دۆخی ته‌ندرووسی یه‌كێك له‌م كرێكارانه‌ ناجێگیره‌. له‌دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ڕژانی مه‌وادی ناو سیلۆ به‌سه‌ر كرێكارانی ناوه‌ندێكی سه‌نعه‌تی له‌ نه‌زه‌ر ئابادی ئۆستانی ئه‌لبۆرز، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوو. له‌ سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاویان له‌ ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی درگای ئاسن و كه‌وتن به‌سه‌ریدا،  گیانی له‌ده‌ستدا.