ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردن، ٥ كرێكار له شاره‌كانی “ساوجبڵاغ”، “ئه‌رده‌بێڵ” و “نكا” تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه سێ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێك له كاتی كار كردن له یه‌كێك له شێركه‌ته سه‌نعه‌تیه‌كانی شاری “ساوجبڵاغ” تووشی ڕووداوی كار بووه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ستداوه، له ڕووداوێكی دیكه‌دا و به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له بینا تیجاره‌تیه‌كانی شه‌قامی حافزی “ئه‌رده‌بێڵ” سێ كرێكار به‌سختی سووتاون و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره كراون، هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له كاتی كاركردن له بینایه‌كی شاره‌كی سه‌نعه‌تی شاری “نكا” له به‌رزاییه‌كی ١٠ مه‌تریه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.