کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٤ كۆڵبه‌ر له‌ چه‌ندین شار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی، شنۆ، سه‌رده‌شت و پیرانشار، سێ كۆڵبه‌ر به‌ توندی بریندار بوو و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شەوی شەممە ٣٠ی خەرمانان، گرووپێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی کێلەشین” سه‌ر به‌ شاری شنۆدا، کەوتنە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی ڕژیم و له‌ ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “ڕێبوار عومەرزادە”، تەمەن ٢٠ ساڵ  خەڵکی گوندی “پووشاوێ”، گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیكه‌ش بە ناوی “ڕەسووڵ گوران”، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”، بەتوندی بریندار بوو. هه‌روه‌ها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانان، لاوێک بە ناوی “خدر بیلوکە”، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، لە سنووری ناوچه‌ی سەردەشت برینداربوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “مەجید خالیدزادە” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ سه‌ختی برینداربوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah