ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبیل لە خورماتو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێكیش بریندار بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه لە رێگای “خورماتو ــــ داقوق” رویداوە و بەهۆیەوە سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداربوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بریندارەکه بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک کراوه.