کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ كه‌ركوك

photo 2019 07 11 12 14 52

پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019

photo 2019 07 11 12 14 52

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە ماتۆڕسکیلێکدا  لە شەقامی بازنەیی گەڕەکی دۆمیز لە شاری کەرکوک، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان داوە. ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێکی تر تەقینەوەی بۆمب و هێرشی چەکداری لە شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕوویداوه‌.