ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كاركردن دا ، ٢٢ كرێكار له شاره‌كانی “ته‌ورێز” ، “پارس ئاباد”ی مۆغان و به‌هار تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه و ٢٠ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی مه‌وادی شیمیایی له شاری “ته‌ورێز” ٢٠ كرێكار بریندار بوون و له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی شاره‌داری “پارس ئاباد”ی مۆغان له كاتی كار كردن تووشی ڕووداوی كار بوو و گیانی له ده‌ستدا ، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی “لالجین” سه‌ر به شاری به‌هار له ئۆستانی هه‌مه‌دان كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له كاتی كاردا تووشی ڕووداوی كار ده‌بێت و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات .