کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢١ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ده‌ربه‌ندیخان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی خه‌رمانان، لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا لە سەر رێگاى دەربەندیخان ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

پۆلیسی نەخۆشخانەى دەربەندیخان ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگاى شاخى “بەرانان” ڕووداوێکى هاتووچۆ کە پاسێکى گەشتیارى بووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسیش برینداربوون. پۆلیس ئاماژەى بەوەشکرد، له ‌نێو برینداره‌كاندا ١٢ كه‌سیان منداڵن كه‌ ته‌مه‌نیان له ‌نێوان ١ تا ١٣  ساڵدایه‌. ئەوەشی راگەیاند، سەرنشینەکانی پاسەکە عەرەب بوون،  ولە سەیرانگای ئەحمەد ئاواوە گەڕاونەتەوە بەرەو دەربەندیخان.