کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٥ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار لانیكه‌م ١٥ كرێكار له‌ شاره‌كانی كاروون، شووشته‌ر و هه‌مه‌دان به‌ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، چوار كرێكار به‌هۆی داڕووخانی چاڵی ئاوه‌ڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی سینا له‌ كاروون به‌ سه‌ختی برینداربوون و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازترانه‌وه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌. له‌ دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێك ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌سه‌ر چێوبه‌ست به‌ربووه‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها چوار كرێكاری شیلات له‌ ئاوایی “ده‌رب خه‌زینه‌” سه‌ر به‌ شارستانی شووشته‌ر، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی ئامۆنیاك گیانی له‌ده‌ستدا و ٦ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رزڕاگرتنی یادی “شاهۆ خزری” له‌ شاری مهاباد

-

مانگرتنی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆ له‌ ورمێ

-

هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزانی بۆكان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

-

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

-