کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كرێكار له‌ پاكستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ پاكستان، لانیكه‌م ١١ كرێكار بوونه‌ته‌ قوربانی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌عده‌نێك له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ٣٥ كیلۆمتریی ڕۆژهه‌ڵاتی “كووه‌یته‌”، ناوه‌ندی ویلایه‌تی “به‌لووچستان” ڕوویداوه‌، لانیكه‌م ٩ مه‌عده‌نچی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی پاكستان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه‌ هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی بوون. شایانی باسه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌هۆی چه‌خماخه‌ی به‌رق و بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز ڕوویداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah