به پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی خه‌رمانان به هۆی پێکدادانی ئوتوبووسێک لەگەڵ سێ ماشینی دیکە لە جادەی شاباد- گیلان غەرب، ٣ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
لەو ڕووداوەدا، سێ هاووڵاتی کە لەنێو ماشینێک لە جۆری “وانێت پەیکان”دا بوون، سووتان و گیانیان لەدەست دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دۆخی هەندێک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.