به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١ و ٢ی مانگی خه‌رمانان، سێ كرێكار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، ئاستاڕا و ڕه‌شت، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بوونه قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی بیناسازیی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر چێوبهند له شاری هه‌مه‌دان به سه‌ختی برینداربوو و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، شۆفیرێكی كۆمپایی له كاتی كار له مه‌زرایه‌كی برنج له ئاوایی قه‌ره‌سوو له شارستانی ئاستاڕا، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی وه‌سیله‌كه‌ی و كه‌وتنه ناو كۆپاینهكه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له گه‌وره‌شاری ڕه‌شت، مه‌ئموورێكی ئاگركوژێنه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.