کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكاری كه‌شاوه‌رزی له‌ بابۆل

252h

252h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ٣ كرێكاری كه‌شاوه‌رزی به‌ هۆی لێكدانی تراكتۆرێك و ماشینێكی باری له‌ شارستانی بابۆل بوون به‌ قوربانی.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ماشینه‌ باریه‌كه‌ هه‌ڵگری چه‌ند كرێكاری كه‌شاوه‌رزی بووه‌ و له‌ مه‌سیری نێوان ئاوایی “مه‌زرون ئاباد” بۆ “راهكه‌لا” له‌گه‌ڵ تراكتۆرێك لێكیان داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ كرێكاران گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون و پاش ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.