به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌فغانستان، بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان لە هەرێمی هێڵمەند لە باشووری ئه‌م وڵاته لانیكه‌م، ٣٥ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشەکە شەوی یەکشەممە له‌سه‌ر دووشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر ئەنجامدراوه، کاتێک كه هێزەکانی ئەفغانستان هێرشیان كردە سەر ماڵێک لە ناوچەی خاکسار لە مو‌سا قەلعە کە پێیان وابووە تاڵبان بۆ مەشق پێکردنی خۆکوژەکان بەکاری هێناوە، بەڵام لەکاتی هێرشەکەدا ئاهەنگێکی هاوسەرگیری له نزیك ئه‌م شوێنه كه‌وتووه‌ته به‌رهێرش و له‌ئاكام دا زیاتر له ٤٠ كه‌سی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.