ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، له‌ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ته‌به‌س و قه‌زوێن، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، مه‌عده‌نچییه‌ك له مه‌عه‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “نێگین ته‌به‌س” له‌كاتی كار له توونێلی ژماره سێ ئه‌م مه‌عده‌نه به‌هۆی گیرخواردنی له‌نێوان مه‌خزه‌نی پاراستنی ده‌زگا له‌گه‌ڵ سیم بۆكسێل، به سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی چاك كردنه‌وه‌ی پۆمپی ئاوی ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی مریشك، به‌هۆی كه‌وتنه‌ناو چاڵی ئاوه‌كه‌وه، برینداربوو.