ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ند به‌له‌مێك له “به‌نده‌ر كلاهی” له ئۆستانی هۆرمۆزگان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتیی كرانه ئامانج.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عه‌باس كاوسیان” به‌هۆی وێكه‌وتنی گولله‌ی دۆشكا گیانی له‌ده‌ستداوه و “دانش مه‌لاحی”ش به سه‌ختی برینداربووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه. شایانی باسه، ساڵانه به ده‌یان كه‌س له هاووڵاتییان له ئۆستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، كرمان و هۆرمۆزگان كه به‌هۆی بێكاری له كڕین و فرۆشتنی سووته‌مه‌نی دا كار ده‌كه‌ن به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار ده‌بن.