پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی “فه‌لاوه‌رجان، مه‌شهه‌د و مشگین شار” لانیكه‌م ٧ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌م، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له كوره‌كانی به‌رهه‌م هێنانی مه‌نیه‌زییوم له فه‌لاوه‌رجان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌نی بیناسازی له كاتی چاڵ كه‌ندن له شه‌قامی “ناسرخۆسرو” له شاری مه‌شهه‌د به هۆی داڕمانی چاڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٣ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گێڵاس له مشگین شار، به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له بان دار گیانی له‌ده‌ستدا.