کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان كۆڵبه‌رێك به‌ هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان فتووحی” تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “مێشاو” و دانیشتووی گەڕەکی تازاوای شاری سەقز، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “ئەمیر کەریم ‌زادە” خەڵکی گوندی “دەرەزیارەت” و “ئەمیر تورجانی” كه‌ لەگەڵ ناوبراودا بوون، هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخییان لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه‌، ڕۆژی هەینی ١١ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەران کە لە سنووری “سێکوچکە”ی  شاری سەقز، لەنێو بەفر و بۆراندا گیریان کردبوو، بە هاوکاریی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە مردن ڕزگاریان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah