دوو لاوی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەست دا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی، ٨ی مانگی خەرمانان، دوو لاو بە ناوەکانی “سادق ئاگوشی” خەڵکی شاری پیرانشار و “بایەزید ڕەسووڵی” خەڵکی گوندی “حەسەن چەپ” سهر به شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەست دا. هێزەکانی سپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لهم دوو لاوه کردوون. “کاوە ئاگوشی” و “شێرکۆ ئاگوشی”، باوک و برای “سادق ئاگوشی”، پاش شەڕی هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “قەڵەڕەشە”ی شاری سەردەشت، لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم لە ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی مانگی خەرماناندا، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.