“مسته‌فا كوچاك” دووهه‌مین ئه‌ندامی گرووپی مووزیكی “یۆرۆم” ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی گوڵان به‌دوای ٢٩٧ ڕۆژ مانگرتن له خواردن له زیندانی توركییه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “مسته‌فا كوچاك” كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرابوو، داوای له كاربه‌ده‌ستانی توركییه كردبوو كه دادگایه‌كی عادڵانه به‌ڕێوه ببات. پارێزه‌ره‌كانی ناوبراو له به‌یانییه‌كدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی گیان له‌ده‌ستدانی “مسته‌فا كوچاك” به‌هۆی “ڕۆژووی خۆڕاگری” نووسیویانه: “مسته‌فا كوچاك” به داواكاری مافی به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌ری و به خۆڕاگری له زیندان، ناوی بۆ هه‌میشه له مێژوودا تۆمار كرا. هه‌موو جیهان ده‌بێ بزانن كه ده‌وڵه‌تی توركییه “مسته‌فا كوچاك”ی به‌هۆی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كی عه‌قڵانی كوشتووه.” جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتریش “هێلێن بۆلێك” هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێر و ئه‌ندامی گرووپی “یۆرۆم” به‌دوای ٢٢٨ ڕۆژ مانگرتن له خواردن له زیندانی توركییه گیانی له‌ده‌ست دابوو. “هێلێن بۆلێك” و “ئیبراهیم كۆگچك” ته‌نیا ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه بوون كه “ڕۆژووی خۆڕاگری” یان هه‌مان مانگرتن له خواردنیان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان درێژه پێ دابوو. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی “ئیبراهیم گۆگچك” به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له مانگرتن له خواردن ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.