ڕۆژنامه‌كانی ناوخۆی ڕژیم باسیان له مه‌رگی ژنێكی ٦٣ ساڵ ته‌مه‌ن كه گومان ده‌كرا به نه‌خۆشی كۆرۆنا تووش بووبێ، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، هۆكاری مه‌رگی ئه‌م هاووڵاتییه‌یان به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كانی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان ڕاپۆرتی مه‌رگی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووش بوون به‌م ویرووسه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویانه كه ئه‌م نه‌خۆشه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران گیانی له‌ده‌ستداوه و ڕاپۆرتی مه‌رگی ناوبراو له لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه به هێزی ئینتزامی دراوه. له هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی چین ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا له ڕۆژی سێشه‌ممه، لانیكه‌م ٩٤ كه‌س به‌هۆی تووش بوون به‌م ویرووسه له پارێزگای هۆبی گیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی دوایین ئامار، ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان بۆ هه‌زار و ١١٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی گیرۆده بووانیش گه‌یشتووه‌ته ٤٤ هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س.