به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی گه‌یشتوون، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئه‌م هه‌واڵانه، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “قەلەرەش”ی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر به‌ناوه‌كانی “زانست حەسەن نەژاد” تەمەن ٢٥ ساڵ، “زانکۆ ئەحمەدی” تەمەن ٢٢ ساڵ و “سرووش ملکاری” گیانیان له‌ده‌ستداوه. لەلایەکی دیکەوە له هه‌مان ڕۆژدا، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری زێوەی پیرانشار تەقەیان لە ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “جەلال خزری” خەڵکی زێوە گیانی لە دەست داوە. شایانی باسه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كاناڵی تێلێگڕامی كۆڵبه‌رنیووز له‌م پێوه‌نده‌دا داوا له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ده‌كات كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م جینایه‌ته بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوازێكی مومكین له‌ئاست ئه‌م جینایه‌ته كاردانه‌وه نیشان بده‌ن.