کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی پەناخوازێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی له‌ سنووری بیلاڕووس

گیان له‌ده‌ستدانی پەناخوازێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی له‌ سنووری بیلاڕووس

ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خەزەڵوەر، پەناخوازێک بە ناوی “بەختیار موسازادە” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری بیلاڕووس و لێهستان بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌هۆی چالاكی سیاسی و زه‌خت و گوشاری ڕژیم ساڵانێكی زۆره‌ له‌ كه‌مپی باریكه‌ی شاری سلێمانی نیشته‌جێ بوون‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ماوی ئه‌مساڵدا لانیکەم ٧ پەناخوازی کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان و سەردەشت لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە دوو کەسیان ژن بوون.