له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له ڕێستوورانێك له ئیسفه‌هان، له كاتی كار تووشی به‌رق گرتوویی هات و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ٤ كرێكار به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی له سفرهخانهیهكی سونه‌تی له نێوان خیابانی ١٦ی ئازه‌ر و كارگه‌ری شۆمالی تاران گیانیان له‌ده‌ستدا.