به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاورێ “موزه‌فه‌ر فه‌رزاد” پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ گه‌ڵارێزان له وڵاتی سۆئێد به‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر تووش بوون به نه‌خۆشی بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاورێ موزه‌فه‌ر برای هاورێ “كیان و مه‌نسوور فه‌رزاد” له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌باتكار له شاری سنه له‌دایك بوو. هاورێ موزه‌فه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی دا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هه‌روا به‌رده‌وام بوو له خه‌بات و چالاكی سیاسی.