به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شهممه ٧ی بهفرانبار، میدیاى سۆماڵی بڵاویکردەوە، بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە باشورى شاری “ماگادیشۆ” لانكەم ٩٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، پێش نیوەڕۆى ڕۆژی شهممه، خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو لە ناوچەى ئەفغوا لە باشورى شاری ماگادیشۆ خۆى تەقاندووەتەوە. بەوتەى پۆلیسى ناوچەکە، تەقینەوەکە نوسینگەیەکى باجى کردووەتە ئامانج لە دوڕیانێکى ناو شارى مەگادیشۆدا، کە بەم بوونهوه ٩٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون. جێگای ئاماژهیه، زۆربەى کوژراو و بریندارەکان خوێندكارانی زانکۆ بوون. شایانی باسه، ئەوە دووەم تەقینەوەیە لە ماوەى چەند رۆژى رابردوودا که لە نزیک بارەگاى سەرۆکایەتى لەمشاره روویداوه. له تهقینهوهی یهكهمیش دا ١٠ کەس کوژران و ١١ کەسیش برینداربوون.