ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ژێرئاوکەوتنى قایقێکی كۆچبه‌ران لە دەریاى ئێژه دوو ژن و پێنج منداڵ گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆنان ڕایگه‌یاندووه كه له قۆناغی یه‌كه‌مى هەوڵەکانى پوڵیسی ساحلی یۆنان تەرمى منداڵێكی حه‌وت ساڵ و منداڵێكی ساوا دۆزراوەتەوە و دواتر ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان دۆزیوه‌ته‌وه كه سیانیان منداڵ و دوانیان ژن بوون. ئه‌م ڕاپۆرته، ئاماژەى بەوەشکرد کە ١٢ سەرنشینى قایقكه لەلایەن هێزەکانى دەریاییەوە رزگارکراون.