کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

مرگ ۵ کارگر در شهرهای مختلف ایران3

مرگ ۵ کارگر در شهرهای مختلف ایران3

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٥ كرێكار له‌ شاره‌كانی “عه‌سه‌لوویه‌، گورگان، نه‌جه‌ف ئاباد و بیرجه‌ند، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی په‌یمانكاری فازی ٤ و ٥ی پارسی جنووبی له‌ عه‌سه‌لوویه‌ به‌ ناوی “مووسا ڕه‌زایی” به‌هۆی گه‌مازه‌ده‌یی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی بیناسازی له‌ شاری گورگان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستداوه‌. ناوبراو كه‌ ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵ بووه‌ له‌ سه‌ربانی بینایه‌كی ٤ نهۆمه‌وه‌ له‌ جاده‌ی “نه‌هارخۆران”ی گورگان، كه‌وته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا ٢ كرێكاری په‌یمانكاری فه‌زای سه‌وزی زانكۆی ئازادی نه‌جه‌ف ئاباد به‌هۆی كه‌وتنه‌ ناو‌ گۆمی ئاوی ئه‌م زانكۆیه‌ خنكاون. شایانی باسه‌، له‌ ڕووداوێكی دیكه‌شدا كرێكارێكی ٤٧ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كارخانه‌ی خوارده‌مه‌نیی ئاژه‌ڵی شاری بیرجه‌ند، له‌ كاتی كار به‌ ئامێری “میكسێر” تووشی ڕووداو هات و گیانی له‌ ده‌ست دا.