به پێی دوایین ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیتالیتا، ته‌نای له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه، ٤٧٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به هه‌ژماركردنی ئه‌م پێوانه‌یه، ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی كۆرۆنا له ئیتالیا بۆ ٢ هه‌زار و ٩٧٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، ئامارێك كه زۆر نزیك بووه‌ته‌وه له ڕێژه‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه له وڵاتی چین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له وڵاتی چین كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌ویه ئه‌م ویرووسه‌یه، له مانگی دێسامبره‌وه هه‌تا ئێستا، ٣ هه‌زار و ٢٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و پزیشكی ئیتالیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٤ هه‌زار و ٢٠٧ كه‌س له‌م وڵاته به ویرووسی كۆرۆنا تووشبوون. پێویسته ئاماژه بكرێ كه له ئێستادا ٢٠٩ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له ١٥٠ وڵاتی جیهان به‌م نه‌خۆشییه‌وه گیرۆده بوون كه له‌م ژماره‌ه‌یه، ٨ هه‌زار و ٧٨٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها به ده‌یان ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ماڵه‌كانیان قه‌ره‌نتینه كراون و ده‌وڵه‌ته‌كان داوایان له هاووڵاتییان كردووه كه ته‌نیا بۆ كاری زه‌رووری و پێویست له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه.