گیان له‌ده‌ستدانی ٢ كرێكار له‌ به‌نداوی سه‌یمه‌ره‌

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، ٢ كرێكاری به‌نداوی “سه‌یمه‌ره‌” له‌ شارستانی به‌دره‌ له‌ ئۆستانی ئیلام، له‌كاتی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ئه‌م دوو كرێكاره‌ له‌كاتی دابه‌ستنی پارچه‌كانی به‌ده‌نه‌ی ئه‌م به‌نداوه‌ بوون كه‌ به‌هۆی پچڕانی سیم بۆكسیری جه‌ره‌سه‌قیلێك كه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ خه‌ریكی گوازتنه‌وه‌ی قه‌ته‌عاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌نه‌ی به‌نداوه‌كه‌ بوو، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ستدا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *