له دوای خنكانی ٢٧ په‌نابه‌ری دیكه له ده‌ریای مانش، یه‌كێك له ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی دیفاع له مافی په‌نابه‌ران به‌ناوی “اتوپیا ٥٦” له شاری كاڵه‌ی فه‌ڕانسه له دژی به‌رپرسانی وڵاتی فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا سكاڵای له دادگایه‌كی فه‌ڕانسه تۆمار كرد.
“اتوپیا ٥٦” ئه‌نجۆمه‌نێكه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو یارمه‌تی په‌نابه‌رانی شاری كاڵه و پاریس داوه و له سكاڵاكه‌ی له دادگای فه‌ڕانسه هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ناوبراو به كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی په‌نابه‌ران تۆمه‌تبار كردووه. به وته‌ی ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه به‌رپرسانی كه‌نارئاوی به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه به پشتگوێ خستنی داوای به‌هانا چوونی په‌نابه‌رانی به‌له‌مه شكاوه‌كان له ده‌ریای مانش هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و ٢٧ په‌نابه‌رن. شایه‌نی باسه ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ستكه‌وتووه كه نیشان ئه‌دات په‌نابه‌رانی ئه‌و به‌له‌مه شكاوه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیان به تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا كردووه، به‌ڵام هیچ تیمێك به‌مه‌به‌ستی ڕزگار كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌چوونه و داواكه‌یان پشتگوێ خراوه.