به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەهۆى بۆردومانەکانى رژێمى سورییه و روسییه بۆ سه‌ر ئیدلب له ماوه‌ی مانگی ژانوییه‌دا ١٨٨ هاوڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون.
له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هاتۆه كه لە بۆردومانەکانى رژێمى سورییه و روسییه‌دا ٢٨ مه‌دره‌سه، ١١ بنكه‌ی ته‌ندروستی، نۆ بازاڕ، ١٩ په‌رستگا، پێنج ناوه‌ندی به‌رگری شارستانی، سێ وێستگه‌ی ئاو و دوو وێستگه‌ی كاره‌با كراونه‌ته ئامانج. پارێزگای ئیدلب له باكووری خۆرئاوای سوورییه كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت له مانگی مه‌ی ٢٠١٥وه كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.