به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجام ڕوودانی لافاو له چه‌ندین شاری كامبوج لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون.
كۆمیته‌ی میللی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانی كامبوج ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا ١١ كه‌س له‌وانه دوو منداڵ گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٠ هه‌زار بنه‌ماڵه له ١٤ ئوستانی ئه‌م وڵاته ناچار بوون شوێنی نشته‌جێ بوونیان به‌جێبێڵن. هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمیته وتیشی، ١٠٠ هه‌زار بینای مه‌سكونی و ٢٥ هه‌زار هێكتار شوێنی كشت و كاڵی برنج چوونه‌ته ژێر ئاو. به پێی ڕاگه‌یندراوی ناوه‌ندی قه‌یرانی سروشتی چاوه‌روان ده‌كرێ له ڕۆژه‌كانی داهاتوودا ئاوی سیڵاو له چه‌ند شوێنی ئه‌م وڵاته به‌رزتر بێته‌وه.