ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی “مشاری كاره‌بایی” له سیبیری، لانیكه‌م ١١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له شوێنی پشوودانی كرێكاره‌كان ڕوویداوه. كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كووره‌ی به‌رقی هۆكاری ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه بووبێت. شایانی باسه، كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه كۆچبه‌رانی بیانی و زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی، ئۆزبه‌كێستان، تاجیكستان و چین بوون كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان ڕوویان له ناوچه‌ی “تومێسك” له سیبیری كردبوو. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له گوڵخانه‌یه‌ك له ده‌ورووبه‌ری شاری مسكۆ، ٨ كرێكاری ڤیتنامی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.