به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ئازاد جه‌باری” ناسراو به “شه‌وكه‌ت” له تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیستی شاری كه‌ركووك له وڵاتی ئاڵمان له شاری كۆڵن، له دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ ئازاد یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی خه‌بات له دژی ڕژیمی سه‌دام له عێراق بوو كه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام له ژێر گوشار و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و به‌ندكراندا بوون. شایانی باسه ناوبراو له ساڵانی ١٣٩٠ی هه‌تاویه‌وه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له ژیان بوو خۆی به یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌و ڕێبازه ده‌زانی .