به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “فه‌رزاد زۆلهیخایی” شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له زیندان گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازراوه‌ته‌وه بۆ كه‌لانته‌ری ١٧ی ئه‌مشاره و پاشان له لایه‌ن دادگاوه ئێحزار و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان. شایانی باسه، ڕۆژی دواتر سه‌رله‌نوێی له لایه‌ن دادگاوه ئێحزار كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیر بوونی دۆخی ته‌ندرووستی نه‌یتوانیوه له له دادگا ئاماده بێ و به‌هۆی شپرزه بوونی دۆخی ته‌ندرووستی، له زیندانی گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی نه‌خۆشخانه كراوه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، جێگه‌ی ڕه‌شبوونه‌وه به‌سه‌ر جه‌سته‌ییه‌وه بووه، به‌ڵام مه‌ئموورانی زیندان ڕایانگه‌یاندووه كه ناوبراو خۆكوژی كردووه.