ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرابنار، به هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، سایه‌بانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی شاری سنه به هۆی قۆرسی باره‌وه ڕووخا و هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت، به‌فرێكی زۆر سایهبانهكهی ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی داپۆشیبۆ و به هۆی قۆرسی بار و ناستانداردبوونی چوارچێوه‌ی ئاسنی ئه‌و بینایه، سه‌قفه‌كه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه‌دا ڕووخا كه به هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له ده‌ست دا.