کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری شنۆ هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ هاووڵاتییەک بە ناوی “عەزیز ڕوونەما” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “پولێ” سەر بەمشاره‌ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی “هەواری ئێسک” چووەتە سەر مین و بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەستداوه‌ کە لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی لە دەست داوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.