ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٥٠ پزیشك له ئیتالیا به‌هۆی تووشبونیان به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧٥٦ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبون به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌ژمار كردنی ئه‌م ژماره‌یه ڕێژه‌ی قوربانیانیی ئه‌م ویرووسه بۆ ١٠ هه‌زار و ٧٧٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له ئیتالیا له حاڵێكدا هه‌روا به‌رده‌وامه كه هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٢ هه‌زار كه‌س له كادیری پزیشكی ئه‌م وڵاته به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و به‌هۆیه‌وه ٥٠ پزیشك گیانیان له‌ده‌ستداوه.