له حاڵێكدا كه سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی قۆم باسی له تووشبونی ١٧٠ پزیشك و په‌ره‌ستاری ئه‌مشاره به كۆرۆنای كردووه، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌تا ئێستا لانیكه‌م، ٢٤ پزیشك و داڕوساز، ١٣ په‌ره‌ستار و ١٢ كه‌س له پێرسۆنێلی بێهداشت و ده‌رمان به‌هۆی تووشبون به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی قۆم ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره، ڕایگه‌یاند كه ١٧٠ كه‌س له كادری ده‌رمانی قۆم، به‌دوای یه‌ك مانگ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا به‌م ویرووسه تووشبون. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ١٣٠ كه‌س له په‌ره‌ستارانیش به ویرووسی نوێی كوڤیدی ١٩ تووشبون كه سێ كه‌سیان له ئێستادا له ناوه‌ندی ده‌رمانی قۆم به‌سته‌ری كراون. پێشتر جێگری زانكۆی علووم پزیشكی كاشان ڕایگه‌یاندبوو كه ١٥ پزیشك و ٥٠ په‌ره‌ستار له كاشان به كۆرۆنا گیرۆده بوون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له ئێران، هه‌تا ئێستا له ئۆستانه‌كانی تاران و گیلان و هه‌روه‌ها شاری بابۆل له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، زۆرترین پزیشك و په‌ره‌ستار به‌هۆی ئه‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ته‌نیا له ئۆستانی گیلان، ١٧ پزیشك و په‌ره‌ستار به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.