به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، کۆڵبەرێکی لاو لە سنوری شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، گیانی له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ هێزەكانی ڕژیم لە سنووری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەریکی لاو به ناوی “مەنسوور” گیانی له‌ده‌ستداوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ساڵانه به ده‌یان كاسبكار و كۆڵبه‌ر به ڕووداوه‌كانی وه‌ك، ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، ڕه‌قبوون به‌هۆی سه‌رماوه، ڕاودوونانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار ده‌بن.