به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چالدێران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رله بەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری “عەمووخانزاد”ی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به‌ناوی “ڕه‌زا پوور ئیسماعیل” خه‌ڵكی گوندی “خزرلوو” گیانی لە دەست داوە.