به پێی ڕاپۆرتهكان، کۆڵبەرێک لە سنووری “بۆرۆلان”ی ماکۆ، له لایهن هێزەکانی ئەرتشی تورکییە بریندار کرا و بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “خالس حەمیدزادە”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “بالوولە”ی سەر بە شاری ماكۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکییەوە، گیانی لەدەست دا.شایانی باسه، ناوبراو بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “ئەرزڕوم”، گیانی لەدەست داوە.